سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء: زەکات پردێکە لە نێوان دەوڵەمەند و هەژار

مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء باس لە گرنگی پێدانی زەکات و سەدەقە کرد و دەست نیشانی کرد کە زەکات پردێکە لە نێوان هەژار و دەوڵەمەند.
مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء باس لە گرنگی پێدانی زەکات و سەدەقە کرد و بۆ تێگەیاندن لە گرنگیەکەی زۆر جار خوای گەورە لە قورئان لەگەڵ نوێژ باس لە زەکات کردووە.
قلچئەرسلان باسی لەوە کرد کە پێدانی زەکات بە سەر هەموو مسوڵمانێک فەرزە و زەکات پردێکی ئیسلامە.
"سەدەقە مال بە بەرەکەت دەکات و بەلاکان دوور دەخات"
مەلا ئەنوەر باس لە گرنگی سەدەقە کرد و وتی، "زانایانی ئیسلام باس لەوە دەکەن کە دەبێت مسوڵمانەکان ئەم مانگە بە عیبادەت و نوێژ و سەدەقە و زەکات بگوزەرێنن. پێغەمبەری بەڕێزمان دەفەرموێ کە هەر کەسێک لوقمەیەک لە رێگای خودادا بدات خودا لە بەرامبەریدا لە رۆژی قیامەتدا ئەوەندی چیای ئوحد پێی دەدات. پێغەمبەرەکەمان لە مانگی رەمەزاندا زۆر سەدەقەی دەدا. پێغەمبەرەکەمان فەرمویەتی کە سەدەقە بەرەکەتی عومرە. سەدەقە مال بە بەرکەت دەکات و بەلاکان دوور دەخات."
"سەدەقە غەزەبی خودا دەوەستێنێت"
قلچئەرسلان باسی لەوە کرد کە چەندین سوودی سەدەقە هەیە و وتی، "پێغەمبەرەکەمان فەرموویەتی، 'بە سەدەقە نەخۆشەکانتان دەرمان بکەن.' هەروەها پێغەمبەری بەڕێزمان فەرمویەتی کە سەدەقە غەزەبی خودا دەوەستێنێت. ژمارەیەکی زۆر سوودی پێدانی سەقەدە هەیە. مرۆڤ لە رۆژی قیامەتدا لە ژێر سێبەری ئەو سەدەقەیانەی داوە دەبێت."
"بە نوێژ خودا و بە زەکات فەقیرەکان خۆشنوود دەکەی"
مەلا ئەنوەر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە پێدانی زەکات ئەوەندی نوێژ گرنگە و وتی، "خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز ٣٢ جار فەرمانی پێدانی زەکات داوە. کاتێک باس لە زەکات کردووە لەگەڵ نوێژ باسی کردووە. نوێژ هەر چەندە گرنگ بێت زەکاتیش ئەوەندە گرنگە. بە نوێژ خودا و بە زەکات فەقیرەکان خۆشنوود دەکەی. زانایانی ئیسلام باسیان لەوە کردووە کە زەکات پردی ئیسلامە. وەکو پردێکە لە نێوان دەوڵەمەند و هەژار.
"زەکات بە تەواوی ئەو خزمەتانە دەدرێت کە لە رێگای ئیسلامدا ئەنجام دەدرێن"
قلچئەرسلان باسی لەوە کرد کە ٨ بەش لە مرۆڤەکان هەن کە زەکات پێیان دەدرێت و دواتر وتی، "یەکێک لەوان ئەو کەسانەن کە لە رێگای خودادان. بەڵام بەشێکی گەورەی زانایانی ئیسلام بە تایبەت ئەوانەی لە سەردەمی ئێمەدان دەڵێن کە زەکات بە تەواوی ئەو خزمەتانە دەدریت کە لە رێگای ئیسلامدا ئەنجام دەدرێن. زانایانی سەردەممان وەکو یوسف قەرزاوی دەڵێن کە ئەگەر کەنالێکی تەلەڤیزیۆنیش لە رێگای خودادا خزمەت دەکات دەتوانرێت زەکات پێ بدرێت. هەروەها رادیۆ و رۆژنامەش بە هەمان شێوە. بە زەکات دەتوانرێت مەدرەسەش دروست بکرێت. هەروەها زەکات بە قوتابیەکانی مەدرەسەش دەدرێت. زەکات بە تەواوی ئەو خزمەتانە دەدرێت کە لە رێگای ئیسلامدا ئەنجام دەدرێن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.